٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٢٦
Source: Mehrnews
سپاسالاری ئێران هەڕەشەی لە دوژمنان کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا وێڕای بەرزڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز لە وەڵام بە هەڕەشەکانی دوژمن جەختی کرد: وەڵامی سەرسووڕهێنەری هەر جۆەر هەڕەشەیەکی دوژمن دەدەینەوە.

 سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی بەرەڤانی پیرۆز پەیامێکی دەرکرد.

لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە: هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز وەبیرهێنەرەوەی بیرەوەری شەهیدانی گەلی ئێران لە بەرانبەر هێرشی هەمەلایەنەی دوژمنانە. ئەو ئەزموونە سەختە سەرمایەیەکی بێ کۆتایی بۆ گەلی ئێرانە و وزنەی ستراتیژی گەورەی لەگەڵ بووە: وانەی ئیمان و پشت بەستن لە نیشانی دا پشت بەستن بە هێزی خودا دەستەبەرکاری سەرکەوتنە تەنانەت لە نایەکسانترین شەڕەکاندا.


لە درێژەی هەمان ڕێگای ڕوون، بەرەڤانیەکی پیرۆزی دیکە لە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژە و هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا نیشانەیەکی دیکە لە ئەو ئەزموون و سەرکەوتنە بوو. سەرکەوتن هەمبەر ئەو هێرشە کە یەکگرتوویی نەتەوەیی، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و یەکپارچەیی وڵاتی کردبووە ئامانج جارێکی دیکە نیشانی دا کە ئێران و ئێرانی بە پشت بەستن بە خودا، ڕێبەر و توانی سەربازی و بەرگری خۆجەیی و دەفرایەتی ناوچەیی خۆی لە ڕێگای بەرگری زیرەکانە و وەڵامی ڕووخێنەر و گونجاو دوژمن شکست دەدات.

گەلی بە شەرەف و قارەمانی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پشت بەستن بە توانایی و داهێنانە ستراتیژیکەکان، ئامادەیە وەڵامی زۆربێژان و ستەمکاران لە کاتی خۆیدا ئەویش بە شێوەیەکی یەکلایی و پەشیمانکەرەوە و دوور لە چاوەڕوانی بداتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha